مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: زانکۆی سلێمانی کە بە هەوڵی سەرۆك مام جەلال بونیادنراوە هەمیشە پێشەنگ بووە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، رایگەیاند، زانکۆی سلێمانی کە بە هەوڵی سەرۆك مام جەلال بونیادنراوە هەمیشە پێشەنگ بووە.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، بەڕێزان/سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، مامۆستایان و خوێندكاران و كارمەندانی  زانكۆی سلێمانی، بە بۆنەی  بەدەستهێنانی پلەی  یەكەم لەسەر ئاستی زانكۆكانی عێراق كە بۆ جاری دووەمە بەپێی ئەو ریزبەندییەی دامەزراوەی تایمزی  بەریتانی ئەنجامیداوە نیشانەی بەرزیی  ئاستی زانكۆی  سلێمانی دەردەخات كە وێڕای گشت ئەو قەیرانە جۆراوجۆرانە ئەم  پلەیە بەدەستبهێنێت.

دەشڵێت، زانكۆی سلێمانی هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی 1968 وە كە بە كۆششی سەرۆك مام جەلال بونیادنرا وەك ناوەندێكی زانستی و فەرهەنگی هەمیشە پێشەنگ بووە و لەم كاروانەدا جگە لە بوارە زانستییەكەی چەندین كادری سیاسیشی پێگەیاندووە كە لە جوڵانەوەی كوردایەتیدا رۆڵی بەرچاویان هەبووە.

ئەوەش دەڵێت، “ئەمڕۆش لە كاتێكدا زانكۆی سلێمانی ئەم پلەیەی بەدەستهێناوە، پشتیوانیی تەواوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دووپاتدەكەینەوە بۆ بەرەوپێشبردن و سەركەوتنی زیاتری ئاستی زانكۆكەمان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share