بۆ دەربڕینی هاوخەمی بەرامبەر هێرشەكەی شەوی رابردووی هەولێر، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ماتەمینیی گشتی راگەیەنرا.
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بڵاویكردووەتەوە، بۆ دەربڕینی هاوخەمی و هاوهەڵوێستی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و بنەماڵەی قوربانییان لە ئەنجامی ئەو هێرشەی كرایەسەر شارەكە كە بەهۆیەوە چوار هاوڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی و چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمینیی گشتی رادەگەیەنرێت.
پێشتر لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی 3 رۆژ ماتەمینی گشتیی رادەگەیەنین.
شەوی رابردوو لە رێگای هێرشێكی مووشەكییەوە باڵەخانەیەك لە هەولێر كرایە ئامانج و بەهۆیەوە چوار كەس گیانیان لەدەستدا و ی دیكەش برینداربوون.