سودانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هێرشەكەی سەر شاری هەولێر پەرەسەندنێكی مەترسیدارە و عێراق مافی گرتنەبەری هەموو رێكارە دبلۆماسی و یاساییەكانی هەیە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر شاری هەولێر ماڵی هاوڵاتیی سڤیلی كردووەتە ئامانج و ئەو هێرشە پەرەسەندنێكی مەترسیدارە.

راشیگەیاند، عێراق مافی گرتنەبەری سەرجەم رێوشوێنە دبلۆماسی و یاساییەكانی هەیە.

شەوی رابردوو هێرشكرایە سەر شاری هەولێر و بەهۆیەوە 4 كەس گیانیان لەدەستدا و 6 كەسی دیكەش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشەكەی هەولێر داوایەكی بەپەلە ئاراستەی حكومەت دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share