دڵشاد شەهاب: سەرۆکایەتیی هەرێم رۆژێک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکات

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتیی هەرێم و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەرێم بەڕێوەچوو و لە ئایندەدا وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکەین.

دڵشاد شەهاب لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کۆمسیۆن دەمێکە دەستی بە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کورستان کردووە، کۆبوونەوەی ئەمڕۆش بۆ ئەوەبوو نەخشەرێگایەک بۆ ئەنجامدانی دابنێین بتوانین لە ئایندەدا بەروارێک بۆ ئەو مەبەستە دیاری بکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان ئێمە چەند کێشەیەکمان هەیە، یەکەمیان ئەوەیە مانگی تەمموز وادەی یاسایی کۆمسیۆن تەواو دەبێت، کۆتایی ساڵی خوێندنە دەبێت هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردە بکەین دواتر بە هەماهەنگی دوای گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان سەرۆکایەتی هەرێم بەرواردێک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دادەنێت.

لای خۆیەوە حاکم عومەر سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران وتی، کۆبوونەوەکەمان بەرهەمداربوو، لەکاتێکی گونجاودا ئامادەیی تەواومان هەیە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە جوانترین شێوە ئەنجامبدەین.

بابەتی پێشتر

سەرۆکایەتیی هەرێم: داوا لە عێراق دەکەین بۆ دەرخستنی راستییەکان دەست بە لێکۆڵینەوە بکات

بابەتی دواتر

لێدوانێک لە راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراقەوە لەسەر هێرشەکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دراوە بیانییەکان

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بەداخستنی بازاڕ لە ڕۆژی پێنجشەممە…
Total
0
Share