قوباد تاڵەبانی: داوا لە هەموو لایەک دەکەم بۆ کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکان یەکبگرن

قوباد تاڵەبانی ئیدانەی هێرشەکەی سەر هەولێر دەکات و رایدەگەیەنێت، “داوا لە هەموو لایەک دەکەم بۆ کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکان یەکبگرن”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئیدانەی هێرشی شەوی رابردوو بۆ سەر هاوڵاتییانی مەدەنی بێتاوان و ناوچە ئاوەدانەکانی هەولێری خۆشەویستمان دەکەم، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی هاوڕێم پێشڕەو دزەیی دەکەم کە لە هێرشی شەوی رابردوودا شەهیدکرا.

ئاماژە بەوەش دەکات، داوا لە هەموو لایەک، حکومەت و لایەنە سیاسیەکان دەکەم یەکبگرن و کۆتایی بەم پێشێلکارییانە بۆ سەروەری عێراق بهێنن.

بابەتی پێشتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: پەلاماردانی شوێنی ئاوەدانی هەڕەشەی جیدین بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

سەرۆکایەتیی هەرێم: داوا لە عێراق دەکەین بۆ دەرخستنی راستییەکان دەست بە لێکۆڵینەوە بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share