نووسراو بۆ گواستنەوەی راژە و مووچەی مامۆستایان بۆ سەر بەغداد كرا

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، چەند جارێك هەوڵیانداوە مووچە و راژەی مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك و ناوچەدابڕێندراوەكان بخرێتە سەر بەغداد و دەشڵێت، “رۆژی یەكشەممە لە كەركوك گردبوونەوەیەك رێكخرا و ئەو داواكارییە بە نووسراوی فەرمی دراوەتە بەڕێوەبەری پەروەردەی كەركوك و بەڵێنیداوە كاری لەسەر بكات”.

عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر چەند جارێك هەوڵماندا كە راژە و مووچەی مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان بخرێنە سەر بەغداد و لەگەڵ سەندیكای مامۆستایانی عێراقیش ئەو پرسە گفتوگۆی لەسەركراوە و لەهەمانكاتدا سەردانی وەزارەتی پەروەردەی عێراقمان كردووە و ئەو بابەتە گفتوگۆی لەسەركراوە كە ژمارەی مامۆستایان و فەرمانبەران لە سنووری ناوچەدابڕێندراوەكاندا زیاترە لە 14 هەزار مووچەخۆر.

ئاشكراشیكرد، رۆژی یەكشەممە لەبەردەم لقی كەركوكی یەكێتیی مامۆستایان گردبوونەوەیەك ئەنجامدراوە بەڕێوەبەری پەروەردەی كەركوك سەردانی كردوون و چەند داواكارییەكی ئاراستەكراوە و یەكێك لە داواكارییەكان ئەوەبووە كە راژە و مووچەی مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك بخرێتە سەر بەغداو و بەڵێنیدا كار لەسەر داواكارییەكەیان بكات، هەرچەندە پێشتر ئەو پرسە خرایە بەردەم پەرلەمان، بەڵام دەنگی نەهێنا.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

داهاتی مانگی ئەیلولی نەوتی عێراق ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایكۆتى سه‌رتاسه‌رى له‌ خوێندنگەكان ڕاگه‌یه‌ندرا

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی، بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایكۆتى سه‌رتاسه‌رییان ڕایگه‌یاند. له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازی ئاشكرایكرد، بەهۆی…
زیاتر ببینە

گۆڕان ده‌سته‌یه‌كى حه‌وت كه‌سیی بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌ستنیشانكرد

بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دواى ئه‌نجامدانى زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌، دواجار ده‌سته‌یه‌كى حه‌وت كه‌سیی ده‌ستنیشانكرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ بەشێوەیەكی كاتی. جڤاتى نیشتمانیی…
Total
0
Share