لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێرەوە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێرەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، ” ئەمە پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەریی هەرێم و عێراقە”.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاتژمێر 11:30ی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین موشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بوردوومانکرد.

ئاماژە بەوەش دەکات، “بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان چوار هاوڵاتیی سڤیل شەهید و شەش کەسی دیکەش برینداربوون، کە رەوشی تەندروستیی هەندێک لە بریندارەکان ناجێگیرە”.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، “سوپای پاسداران رایگەیاندووە، ئەم هێرشە بۆ سەر چەند پێگەیەکی گرووپە دژبەرەکانی ئێران بووە، ئەم بیانووە بێ بنەمایە و رەتی دەکەینەوە، بەداخەوە هەمیشە بیانووی بێبنەما بۆ هێرشکردنە سەر هەولێر بەکاردێنن و هەولێر وەک دەڤەرێکی سەقامگیر هیچ کات سەرچاوەی هەڕەشە نەبووە بۆ سەر هیچ لایەنێک”.

باس لەوەش دەکات، “ئەمە پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەریی هەرێم و عێراقە و پێویستە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو تاوانە بێدەنگ نەبن”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیدانەی هێرشەکەی سەر هەولێری کرد

بابەتی دواتر

پەیامێک لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەی هێرشەکەی هەولێرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share