وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیدانەی هێرشەکەی سەر هەولێری کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە شەوی دووشەممە کرانە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لە ئاکامدا 4 کەس گیانیان لەدەست دا و 6 کەسی دیکە برینداربوون.

ماثیۆ میللەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت،”ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکات و سەرەخۆشی لە کەسوکاری کوژراوەکان دەکەن. ئێمە دژی هێرشە موشەکییە بێباکەکانی ئێرانین کە سەقامگیری عێراق تێکدەدات. پشتیوانی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی خەڵکی عێراق.”

 

بابەتی پێشتر

بە موشەک هێرشکرایە سەر هەولێر و گیانلەدەستدان و برینداربوون هەیە

بابەتی دواتر

لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێرەوە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەیەکی نیوزلەندی رفێندرا

گروپێکی چەکدار لە ئاسمانی ئیندۆنیزیا فڕۆکەیەکی نیوزلەندیان بە پێنج سەرنشینەوە رفاند و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە. کریس هیبکینز…
Total
0
Share