خاوەنی زۆرترین بینەر لە نێتفلێکس.. بەشی دووەمی سکوید گەیم بڵاودەکرێتەوە

 

کۆمپانیای نێتفلێکس ئاشکرایکرد، زنجیرەی (سکوید گەیم) کە بەرهەمی کۆریای باشوورە بەشی دووەمی بڵاودەکرێتەوە.

زنجیرەی SQUID GAME کە لە مانگی ئەیلولی 2021 لە تۆڕی نێتفلێکس بەشی یەکەمی بڵاوکرایەوە بووبە خاوەنی زۆرترین بینەر لە مێژووی نێتفلێکسدا.

نێتفلێکس لە پێگەی تویتەر پارچە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، کە ئاماژە بۆ نزیکی بڵاوکردنەوەی بەشی دووەمی زنجیرەی سکوید گەیم دەکات، بەبێ ئەوەی بە دیاریکراوی باس لە کاتی بڵاوکردنەوەکەی بکات.

زنجیرەی سکوید گەیم، باس لە ژمارەیەک کێبڕکێکار دەکات کە لەڕێگەی یارییەوە دەیانەوێت بڕێک پارەی زۆر ببەنەوە، ئەوانەی لە یارییەکەدا سەرناکەون دەمرن و ئەو برە پارەیەی کێبڕکێی لەسەر دەکرێت 38 ملیۆن دۆلارە، سەرجەم ئەوانەی لە کێبڕکێکەدان دەکوژرێن لە قۆناغە جیاوازەکاندا، تەنها یەک کەس دەتوانێت سەرکەوێت و دەبێتە خاوەنی ئەو بڕە پارەیە.

بابەتی پێشتر

ئاهەنگێك بۆ ماڵئاوایی مارسیلۆ ڕێكدەخرێت

بابەتی دواتر

بایرن بە داواكارییەكانی لیڤەرپوڵ ڕازیبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share