لە ساڵی 2023دا لە سنووری سلێمانی زیاتر لە یەک ملیۆن مەتر دووجا زەوی لە مین پاککراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە سلێمانی رایگەیاند، “خۆشبەختانە لە ساڵی رابردوودا کارمەندەکانمان رووبەڕووی هیچ رووداوێکی نەخوازراو نەبوونەتەوە، هاوکات 947 هەزار مەتر دووجا کێڵگەی مین دوای پاککردنەوە و دڵنیابوونەوە لێیان لە تۆمارەکان دەرهێندراون”.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا موحسین عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە سلێمانی ئاماری کار و چالاکییەکانی 2023ی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، “یەک ملیۆن و 97 هەزار و 622 مەتر دووجا زەوی لە مین پاککراوەتەوە و شەش هەزار و 66 جۆری جیاوازی مین و تەقەمەنی دۆزراوەتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “بەهۆی بەرکەوتنی هاوڵاتییان بە مین و تەقەمەنییەکان هەشت هاوڵاتی شەهیدبوون و چوار هاوڵاتی دیکەش کەمئەندام بوون، هاوکات بە بەردەوامی خولی هۆشیاریمان بۆ هاوڵاتییان کردووەتەوە بۆ بەدووربوون لەو کارەساتانە”.

ئەو بەڕێوەبەرە دەشڵێت، “لە ساڵی رابردوودا 34 کێڵگەی پاککراوەمان رادەستی خاوەنەکانیان کردووە، هەروەها 947 هەزار 197 مەتر دووجا رووبەری زەویمان لە داتاکان دەرهێناوە دوای پاککردنەوە و دڵنیابوون لە کێڵگەکان، لە هەمان کاتیشدا 400 هەزار و 147 مەتر دووجا رووبەر بۆ داتاکانمان زیادیکردووە”.

بابەتی پێشتر

سبەینێ دابەشکردنی نەوتەکەی بەغداد دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

وەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکوک سەردانی لایەنەکان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە تێبینەرانی باجی ئۆتۆمبێل/سلێمانی لەناو بینای بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دەكرێتەوە و كردنەوەی…
Total
0
Share