بەپێی ئەو ئامارەی کشتوکاڵی هەڵەبجە بڵاویکردووەتەوە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 1.2 ملیمەتر باران لەو پارێزگایە باریوە بڕی بارانبارینی ئەمساڵیش گەێشتووەتە 334.4 میلیمەتر.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە بڕی بارانبارینی لە سنووری پارێزگاکە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، “لە ناوەندی پارێزگاکە بڕی 1.2 ملیمەتر باران باریوە و کۆی گشتیی بارانبارین تا ئێستا 334.4 ملیمەترە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە 179.5 ملیمەتر باران باریبوو، بەوەش 154.9 ملیمەتر لە ساڵی رابردوو زیاتر باریوە”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە تەوێڵە 3.4، بیارە 2.8، سیروان 2 و خورماڵ 1.2 ملیمەتر باران باریوە و کۆی گشتیی بارانبارینی ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە لەو ناوچانە نزیکەی دوو هێندە زیادیکردووە.