سۆران.. كەسێك بە تۆمەتی هەڕەشەكردن لە چەندین ئافرەت دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران رایدەگەیەنێت، كەسێكیان بە تۆمەتی هەڕەشەكردن لە چەندین ئافرەت دەستگیركردووە كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆكانیانی لێكردبوون كە لە بەرامبەردا داوای بڕێك پارەی كردبوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران تێیدا هاتووە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی خەلیفان سەر بە ئاسایشی سۆران، بەهۆی خراپ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە كەسێك دەستگیركرا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای تۆماركردنی چەندین سكاڵا لەلایەن هاوڵاتییانەوە لەسەر كەسێك كە پەیجێكی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروستكردبوو، دەركەوت هەڕەشەی لە چەندین ئافرەت كردووە، بە جۆرێك هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆكانیانی لێكردبوون بەرامبەر بە پێدانی پارە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوای هەوڵ و بەدواداچوونێكی زۆر لە رۆژی 13ی ئەم مانگە لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی خەلیفان و بەپێی ماددەی 2ی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی، توانرا ئەو كەسە دەستگیربكرێت كە دانیشتووی هەولێرە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی پارێزگای هەولێر دەستگیركراوە.

بابەتی پێشتر

تەحسین تەها چۆمانی: مام جەلال لە یەك كاتدا بە نووسین و تیۆری سەردەم كوردایەتی دەهێنایە بەر باس

بابەتی دواتر

دادگای فیدراڵی: پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراقدا مووچە وەربگرن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت بە سەروو 100 دۆلارە، بەڵام مووچە خراپتر بووە
وه‌زیرانى سامانه‌ سروشتییه‌كان و دارایی بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كرێـن

ژمارەیەک پەرلەمانتار داوادەکەن وەزیری سامانە سروشتییەکان و وەزیری دارایی ھەرێم ‏بانگھێشتی پەرلەمان بکرێن، ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى چه‌ند پرسێك بده‌ن.…
Total
0
Share