لە کەمپێکی ئاوارەکان لە زاخۆ ئاگر کەوتەوە

لە کەمپی قادیا تایبەت بە ئاوارەکان ئاگر کەوتەوە و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی زاخۆ بڵاویکردەوە، کاتژمێر 10:24 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ پەیوەندی بە ژووری کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی زاخۆ کرا بە کەوتنەوەی ئاگر لە کابینەیەکی نیشتەجێبوون لە کەمپی قادیای تایبەت بە ئاوارەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، توانیمان لە زووترین کاتدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەین و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بە ئەرکی خۆمانی دەزانین هەموو هەوڵێک بدەین بۆ یارمەتیدانی کوڕ و کچانمان لە رۆژئاوا

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، ئێمەی کورد لە جیهان و دەستڕۆیشتووەکان ناپاڕێینەوە بمانپارێزن، بەڵکو بیریان دەخەینەوە ئەمە یەکەمجار نییە لە…
Total
0
Share