نێچیرڤان بارزانی: هەوڵەكانمان بەو ئاراستەیەن چارەسەری ریشەیی كێشەی مووچە بكەین

سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەوڵەكانمان بەو ئاراستەیەن چارەسەری ریشەیی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكەین و ناكرێت بابەتی مووچە بكرێتە كارتێكی گوشار لەسەر هەرێمی كوردستان.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری بەغداد رایگەیاند، هەوڵدەدەین كێشەكان لەگەڵ بەغداد چارەسەربكەین و ناكرێت بابەتی مووچە بكرێتە كارتێكی گوشار لەسەر هەرێمی كوردستان و لێكتێگەیشتن هەیە و بە هیواین كێشەی مووچە چارەسەربكرێت.
وتیشی، “سوپاسی خۆڕاگریی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكەین و هەموو هەوڵێكی حكومەتی هەرێم بەو ئاراستەیەیە لە هەمواری یاسای بودجەدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم زامنبكرێت”.
لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش، سەرۆكی هەرێم وتیشی، “وەفدێكی كۆمسیۆن دێتە هەرێمی كوردستان و تاوتوێی دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن دەكرێت و ئومێدەوارین وادەیەك بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریبكرێت”.
نێچیرڤان بارزانی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتیش رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد باسمان لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت كرد و هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن بە زووترین كات هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە.

بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوكیش، نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەش كرد كە لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پرسی پارێزگای كەركوك گفتوگۆدەكەن و لێكتێگەیشتن لەسەر ئەو پرسە دەكرێت”.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

تەحسین تەها چۆمانی: مام جەلال لە یەك كاتدا بە نووسین و تیۆری سەردەم كوردایەتی دەهێنایە بەر باس

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی: بەهەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران دەکرێت

دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە دەستپێدەکات یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانیش ڕایگەیاند، بەهەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی بووە.…
Total
0
Share