حەیدەر عەبادی: نابێت فەرمانبەران باجی کێشە سیاسییەکان بدەن

حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ

حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر رایگەیاند، نابێت هاوڵاتییان باجی کێشە سیاسییەکان بدەن و فەرمانبەری ناوچەیەک مووچە وەربگرێت و هی ناوچەیەکی دیکە وەرینەگرێت.

حەیدەر عەبادی لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، سامانی عێراقییەکان بۆ هەموو عێراقییەکانە، پێویستە هەمووان بە دادپەروەری مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت، ناکرێت ئەوەی لەگەڵتدایە مووچەی پێبدەیت ئەوەی دژت لەگەڵت هەیە بێبەشی بکەیت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتییان چ تاوانێکیان هەیە؟نابێت ئەوان باجی کێشە سیاسییەکان بدەن.

بابەتی پێشتر

كارەبای سلێمانی: زیاتر لە 17 هەزار هاوبەشی نوێ كارەبایان وەرگرتووە

بابەتی دواتر

ساڵی رابردوو عێراق بەبەهای 12 ملیۆن دۆلار فستق_ی لە تورکیاوە هاوردەکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share