پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێک راگەیاند

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێک کە یەکێکیان، کوڕی خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بووە و بە بیانووی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی دزیوە و دواتر فرۆشتوویەتییەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك ‌و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێلی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان به‌هاوكاری‌ نوسینگه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵات ‌و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوو تۆمەتبار دەستگیركران‌و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەكە سكاڵای تۆماركردووە، کوڕەکەی به‌بیانوی‌ چاككردنه‌وه‌ی‌ ئوتۆمبێله‌كه‌ی‌، ئوتۆمبێله‌كه‌ی‌ دزیوه‌ و دواتر فرۆشتویه‌تیه‌وه‌، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری داوەری لێكۆڵینەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێل و نوسینگه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵات ‌و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیران‌ و دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەكەدا.

پۆلیس دەڵێت، “هەردوو تۆمەتبار بە ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.”

 

بابەتی پێشتر

نەخۆشی X بەشێکی بەرنامەی کاری کۆڕبەندی داڤۆس پێکدەهێنێت

بابەتی دواتر

جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان بە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆک تۆمەتبارکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share