دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد

كەمێك پێش ئێستا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد و 5 كاندید كێبڕكێ لەسەر پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن.

كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی 260 پەرلەمانتار دەستیپێكردووە و پێنج كاندید كێبڕكێ لەسەر پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن كە هەریەك لە سالم عیساوی، مەحمود مەشهدانی، شەعلان كەریم، تەلال زەوبەعی و عامر عەبدولجەبارە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، عەبدولرەحیم شەمەری لە خۆ كاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كشایەوە

بابەتی پێشتر

رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگای سلێمانی - تاسڵوجە روویدا

بابەتی دواتر

حكومەتی عێراق لەبارەی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە بڕیاردەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپراسیۆنەكانی عێراق: ئەنجامدەرانی موشەكبارانەكەی هەولێر دەستگیركران

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاشكرایكرد، ئەنجامدەرانی موشەكبارانەكەی هەولێر و نێردە دیپلۆماتییەكانیان دەستگیركردووە. تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی…
Total
0
Share