سەرۆک وەزیرانی عێراق: ئامانجمان رووبەڕووبوونەوەی بەفیڕۆدانی سامانی گشتییە

سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختیلەوە کردەوە، حکومەت بەرنامەیەکی دەستپێکردووە کە دیدگایەک بۆ داهاتووی عێراقێکی یەکگرتوو لەخۆدەگرێت، هاوکات رێچکەی چاکسازی ریشەیی پەیڕەوکردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی بەفیڕۆدانی سامانی گشتییە.

لەمیانەی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی شەهیدانی میحراب، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، “حکومەت دەستیکردووە بە بەرنامەیەک کە دیدگایەک بۆ داهاتووی عێراقێکی یەکگرتوو و بەهێز و سەربەخۆ و سەقامگیر و ئاوەدان لەخۆدەگرێت”.

دەشڵێت، “رێبازی چاکسازی ریشەییمان پەیڕەوکرد کە چارەسەری کێشە درێژخایەنەکان دەکات و ئامانجمان رووبەڕووبوونەوەی بەفیڕۆدانی سامانی گشتییە، هاوکات ژێرخانی ئابوری و بانکی و خزمەتگوزارییەکانمان لەبەرچاو گرتووە بۆ هەنگاونان بەرەو گەشەپێدان و رەخساندنی دەرفەت بۆ نەوەکانی ئێستا و داهاتوو”.

بابەتی پێشتر

نوێترین پەیامی سەرۆکی هەرێم لەبارەی مووچەوە

بابەتی دواتر

سێ ناو وەک شوێنگرەوەی حەلبوسی باس دەکرێن؛ کامیان چانسیان زیاترە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی بڕیاریدا و دەنگدەدات

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە، دەنگ بە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك دەدەن. هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی…
Total
0
Share