کەشناسیی هەرێم: لەچەند ناوچەیەک بەفر دەبارێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، لە ناوچەکانی هەرێم باران بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکان، لە زۆربەی ناوچەکاندا باران بارینی مامناوەند دەبێت رێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاترە بە بەراورد لەگەڵ سەنتەری شارەکان، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت، پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبنەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، لە دوای نیوەرۆوە باران بارین لە زۆربەی ناوچەکاندا بە نمە باران و بارانی پچر پچر بەردەوام دەبێت تا کاتەکانی شەو.

پلەکانی گەرما  بە (1 – 3 ) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 13

سلێمانی : 11

دهۆک : 11

کەرکوک : 15

هەڵەبجە : 13

زاخۆ : 10

سۆران : 9

حاجی ئۆمەران : 2

گەرمیان : 17

 

بابەتی پێشتر

باران ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخانی زیادکردووە

بابەتی دواتر

شەپۆلێکی سەرما 250 هەزار کەسی لە ئەمریکا بێ کارەبا کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share