لە 24 کاتژمێری رابردوو 31 ملیمەتر باران لە هەڵەبجە باریوە

بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی سنووری هەڵەبجە بڵاوکرایەوە و کۆی گشتیی بارانبارین لەو سنوورە تا ئێستا زیاترە لە 322 ملیمەتر.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە بڕی بارانبارینی لە سنووری پارێزگاکە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە لە ناوەندی پارێزگاکە بڕی 31 ملیمەتر باران باریوە و کۆی گشتیی بارانبارین تا ئێستا 322.4 ملیمەترە لە کاتێکدا ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە 156.5 ملیمەتر باران باریبوو.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە تەوێڵە 44.7، خورماڵ 33.2، بیارە 32 و سیروان 19 ملیمەتر باران باریوە و کۆی گشتیی بارانبارینی ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە لەو ناوچانە نزیکەی دوو هێندە زیادیکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی: لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی لیژنەیەک پێکهێندرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پاشەڕۆی کارگەکانی تانجەرۆ

بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کاتی خۆی تانجەرۆ سنوورێک بوو کە دەکەوتە دەرەوەی سلێمانی، بەڵام ئێستا بەشێکە لە سلێمانی…
Total
0
Share