ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك ئەنجامدەدات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێك بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەن ئەنجامبدات، پێشبینیش دەكرێت یەكلاكردنەوەی كاندیدی ئەو پۆستە زیاتر لە دانیشتنێك بخایەنێت.

بەپێی ئەو بەرنامەی كارەی لەلایەن سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنەكە ئەنجامدەدرێت.

بەڵام بەپێی پێشبینییەكان، هەڵبژاردنی سەرۆك پێویستی بە زیاتر لە دانیشتنێك هەیە.

وەعد قەدۆ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆ ناوی كاندیدەكان بەشێوەی رەسمی رادەگەیەندرێت كە تائێستا سێ كاندیدن.

وتیشی، “پاش خستەڕووی ناوەكان، دانیشتنەكە بۆ كاتێكی دیكە دوادەخرێت، واتە پێویستمان بە دوو تا سێ گەڕ دەبێت، لەپێناو هێنانەدی تەواوفوقی تەواو لەسەر كاندیدێك، بەتایبەت كە ناكۆكی لەنێوان لایەنەكاندا هەیە و رێگردەبێت لە هێنانەدی دوو لەسەر سێی دەنگی پاڵپشتی بۆ هەر كاندیدێك لە دانیشتنی یەكەمدا”.

ئەگەری هەیە دانیشتنی دووەم، رۆژی یەكشەممە یان دواتر ئەنجامبدرێت، لەپێناو یەكلاكردنەوەی بژاردەكان بە ئاراستەی كاندیدێكی دیاریكراو بۆ هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، قەدۆ وای وت.

لە ناوەڕاستی تشرینی دووەمی رابردوو دادگای باڵای فیدراڵی بە بڕیارێك محەمەد حەلبوسی، لە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دوورخستەوە و، تائێستا پرسی پڕكردنەوەی جێگاكەی یەكلانەكراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

بەرمیلێک نەوتی خاو لە سەرو 78 دۆلارەوە مامەڵەی دەکرێت

بابەتی دواتر

دوای رووداوەکەی دوێنێ؛ ئەردۆغان داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share