وەزارەتی دادی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ چاودێرێكردنی گرتووخانەكان و رێگرتن لە ئەشكەنجەدان، كامێرای چاودێریی لەناو سەرجەم چاكسازییەكان جێگیردەكرێن.
خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، ھەندێك لایەن لە رێگای میدیاكانیانەوە تۆمەتی جیاجیا بۆ شێوازی مامەڵەكردن لەگرتووخانەكان دروستدەكەن تەنها لەپێناو بەدەستھێنانی بەرژەوەندی و خۆباش پیشاندان، وەزارەتی دادیش كە لایەنێكی یاساییە ئەو جۆرە تۆمەتانە لە ھیچ ھێز و لایەنێك قبووڵناكات كە ببێتە ھۆی بە ناشرین پیشاندانی چاكسازییەكان لە عێراق، چونكە مەرج نییە ئەو كەسانەی دەخرێنە زیندانەوە، ھەموویان كەسانی خراپ بن لەبەرئەوەی رەنگە بە ھەڵە یان بەھۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە سزادرابێتن، بۆیە رێگا نادەن ناو و ناوبانگی ھیچ كەسێك لەكەدار بكرێت.
وتیشی، “بۆ رەتكردنەوەی ئەو تۆمەتانە و رێگرتن لە ئەشكەنجەدان و خراپ مامەڵە كردن لەگەڵ بەندكراوان، لە ھەر ھۆڵێكی چاكسازییەكان چوار كامێری چاودێریی جێگیردەكەن.