كەمێك پێش ئێستا درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایەخوارەوە.
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 6:50 خولەك درۆنێكی بۆمبڕێژكراو ئاراستەی بنكەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كرابوو تێكشكێندراو خرایەخوارەوە.
تائێستا زەرەر و زیانەكانی نەزاندراون و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.