لێپرسراوی ناوەندی یاسایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، یەكێتی هەموو كات بۆ هەڵبژاردن ئامادەیە، بەڵام دەبێت بە یاسایەك بێت كە پڕۆسەكە دیموكراسیانە بەڕێوەبچێت.
تەلار لەتیف لێپرسراوی ناوەندی یاسایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، یەكێتی هەموو كاتێك بۆ هەڵبژاردن ئامادەیە، بەڵام تێبینیمان لەسەر یاسای هەڵبژاردن هەیە و پێویستە یاساكە بە شێوەیەك ئامادەبكرێت كە هەڵبژاردن بە شێوەیەكی دیموكراسییانە بەڕێوەبچێت.
لەبارەی كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی، تەلار لەتیف باسی لەوەش كرد، لە رێگای وتەبێژی یەكێتییەوە وادەی كۆبوونەوەكە و كات و شوێن و ئەندامانی دیاری دەكرێت.