قەبارەی وەبەرهێنان لە ساڵی 2020دا 12 ملیار دۆلار بووە لە هەرێمی کوردستان

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی شوبات ڕایگەیاند کە بەهۆی کارئاسانییەکانی وەبەرهێنان و جێگیری باری ئەمنی هەرێمی کوردستان تا ئاستێک وەبەرهێنان تێیدا بوژاوەتەوە و لە ساڵی ڕابردوودا قەبارەی مۆڵەتپێدانی وەبەرهێنان 12 ملیار دۆلار بووە.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “دەستەکەمان بەبڕی 700 ملیۆن دۆلار مۆڵەتی بەخشیوەتە وەبەرهێناران، هەروەها ڕەزامەندیداوە لەسەر مۆڵەتی وەبەرهێنانی بەبڕی 12 ملیار دۆلار و ڕەزامەندیشی لەسەر 573 پرۆژەی وەبەرهێنانداوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەک پرۆژەی گەورە ئەنجامدراون لە دروستکردنی نەخۆشخانەکان و بواری گەشتیاری و پیشەسازی لە پارێزگا جیاوازەکاندا.

لەبارەی وەبەرهێنەرانی تورکیا و وڵاتانی بیانی دیکەوە محەمەد شوکری وتی، “بانگهێشتی وەبەرهێنەرانی بیانی دەکات بێنە هەرێمی کوردستان و ئاماژە بۆ ئاسانکاری لە مۆڵەتپێدانیان دەکات هاوشێوەی وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان نەوەستاوە و لە پێشکەوتنی بەردەوامدایە، لە ساڵی ڕابردوودا سەنتەری بازرگانیی چین لە هەولێر کرایەوە، هەروەها لە هەرێم ئەنجومەنی ئابوری دەمەزرا کە وەک یەک دەروازە سەرجەم وەبەرهێنەران لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەگەڕێنەوە بۆی وەک تاکە دەروازە بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان لەبری مامەڵەکردن لەگەڵ دامودەزگا جیاوازەکانی حکومەت بۆ مۆڵەت وەرگرتن”.

سەبارەت بە بانکەکانی هەرێم سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان وتی، “ئێمە ئاسانکاری و دڵنیاییمان داواتە وەبەرهێنەران بەڵام یەک کێشە هەیە لەبەردەم وەبەرهێنەران ئەویش نەبوونی بانکێکی وەبەرهێنانی بەهێزە کە بتوانێت پاڵپشتی پرۆژە وەبەرهێنانەکان بکات”.

جەختیشیکردەوە کە ئاسانکاری تەواو بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی هەیە لەگەڵ پێدانی مۆڵەتی نیشتەجێبوون، هەروەها بۆ ساڵی 2021 زیاتر لە 1200 پرۆژەی وەبەرهێنان  لە هەرێم هەیە.

بابەتی پێشتر

شەپۆلێكی بەفر و باران ڕوو لە هەرێم دەكات

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە بەرگریکارێکی ئیشبیلیە دەکاتە ئامانج

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share