عێراق مووچەی مانگی دوو دابەشدەکات

بەشی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، دەستیانکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی عێراق.

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشی ژمێریاریی وەزارەتەکە، بەپێی ئەو ناوەڕۆكی داراییەی پەسەندكراوە و لە یاسای بودجەی گشتیدا وردبینیی بۆ كراوە، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستیانکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆران.

وەزارەتەکە جەختیش لەسەر پابەندبوون بە خشتەی دارایی مانگانەی پەسەندکراو و جێبەجێکردنی ڕێکارە پێویستەکان دەکاتەوە.

هاوکات وەزارەتی دارایی عێراق، جەختیش دەکاتەوە لەسەر نەبوونی هیچ کورتهێنانێکی دارایی کە کاریگەری لەسەر خەرجییەکانی مووچە هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك ڕەتیدەكاتەوە پشكی هەرێم تاكە هۆكاری دواكەوتنی یاسای بودجە بێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی سائیرون ڕەتیدەكاتەوە ناكۆكییەكان دەربارەی پشكی هەرێم، تاكە هۆكاری دواكەوتنی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بێت. ڕیاز…
Total
0
Share