فوئاد حسێن لە ڕوسیایە

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق

وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە مۆسكۆ-ی پایتەختی ڕوسیا و بڕیارە چەند دیدارێك لەو وڵاتە ئەنجامبدات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە بە سەردانێكی فەرمی گەیشتووەتە مۆسكۆ كە بڕیارە چەند ڕۆژێك بخایەنێت.

وەزیری دەرەوە سەرۆكایەتیی شاندی عێراق دەكات بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی لیژنەی عێراقی-ڕوسیی هاوبەش و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ڕوسیا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەكە، پتەوكردنی هەماهەنگیی هاوبەش لەسەرجەم بوارەكان و تاوتوێكردنی ئەو دۆسێیانەی بۆ هەردوو وڵات گرنگن لە دیدار و كۆبوونەوەكاندا جەختیان لێدەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: لەمێژە هۆشداریمان لەبارەی مەترسییەکانی سەر ناوچەکە داوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، نیگەرانن لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە و دەشڵێت، “عێراق لەمێژە هۆشداریی لەبارەی مەترسییەکان داوە”. وەزارەتی…
Total
0
Share