“لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا موچە دابەش دەكرێت”

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشكرایكرد، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا موچە دابەش دەكرێت و میكانیزمی دابەشكردنەكەشی هێشتا دیاری نەكراوە.

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشكردنی موچە دەكات”.

سەبارەت بە میكانیزم و شێوازی دابەشكردنەكە، سەرچاوەكەی ئەنجومەنی وەزیران ئاشكرای كرد، “سەبارەت بە بڕی لێبڕین و میكانیزمی دابەشكردنەكەی، ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و بڕیاری لەبارەوە دەدات”.

بڕیارە لەو كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا بڕیار لەوە بدرێت، موچەی چ مانگێك دابەش دەكرێت.

دوایین موچە كە لە ساڵی 2020دا دابەشكرا، موچەی مانگی 10ی ئەو ساڵە بوو كە بە لێبڕینی 21% دابەشكرا، تا ئێستا نازانرێت موچەی مانگی 11ی ساڵی 2020 دابەش دەكرێت یان موچەی مانگی 1ی ئەمساڵ.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی: ئەگەر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ غازی شلدا نەکرێت کارەسات دروست دەکات

بابەتی دواتر

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم 'دیاری دەکرێت'

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share