وەزیری دادی عێراق سێ کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی خانووبەرەی رەسافەی دووەم لە بەغداد لەکارلابرد و رەوانەی لێکۆڵینەوەیان دەکات بەهۆی سەرپێچیکردنی یاساکانەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دادی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بە لەکارلابردنی سێ کارمەندەکە دەکات لەلایەن خالید شوانی وەزیری دادەوە بەهۆی ئەوەی پێشیکی یاسا بەرکارەکانی دەوڵەتییان کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرپێچی و پێشێلکارە یاساییەکان لەسەردانێکی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تۆماری خانووبەرە لە بەغداد بە مەبەستی پشکنین بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆمار ئاشکراکراوە.