قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندەیەكی باڵای هاوپەیمانان کۆبووەوە

جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ وەفدێكی باڵای هێزەكانی هاوپەیمانان كۆبووەوە و رایدەگەیەنێت، پرۆسەی چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ لە هەولێر پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای هێزی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی جەنەڕاڵ جۆول ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا.

لە كۆبوونەوەكەدا دوای گفتوگۆکردن لەسەر دواین پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی هەماهەنگی و پێکەوە کارکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لەگەڵ هاوپەیمانان لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.

هەروەها باسی مەترسییەکانی گروپە تیرۆریستییەکان کرا کە پەرەسەندنی گرژی و ناسەقامگیری دەرفەتی زیاتر بۆ جوڵەی گروپە تیرۆریستییەکان دەڕەخسێنت، هەربۆیە جەختکرایەوە لەسەر ئەوەی پێویستە لایەنە سیاسییەکان هەستیاری دۆخەکە لەبەرچاوبگرن و بە گرتنەبەری سیاسەتێکی حەکیمانە خۆیان بەدووربگرن لە هەر هەڵوێستێک کە زیان بە سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە بگەیەنێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، جێگری سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە لەسەر بەردەوامبوونی پرۆسەی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە بەو جۆرەی کە پلانی بۆ دانراوە.

كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و دابان شەدەڵە جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم بەڕێوەچوو.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت لەسەر بنەمای هاوسەنگی و یەكسانی هێزێكی نیشتمانیی تۆكمە بونیادبنێین

بابەتی دواتر

چۆمان.. هاوڵاتییان لەبارەی وەرگرتنی نەوتەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بەرامبەر بە 153 هەزار دینار مامەڵەی…
Total
0
Share