بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت لەسەر بنەمای هاوسەنگی و یەكسانی هێزێكی نیشتمانیی تۆكمە بونیادبنێین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازیكرد لە وەفدێكی باڵای هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتیی جۆوڵ ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا.

لە كۆبوونەوەكەدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان و ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و مارك سترۆ، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان ئامادەبوون، دوایین گۆڕانكارییە ئەمنی و سەربازییەكان و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختیلە سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كردەوە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و رایگەیاند، “هەوڵەكانمان بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات بەردەوامە و كارەكانمان بە ئاڕاستەی دوورخستنەوەی وڵاتە لەو دۆخە ناسەقامگیرەی ناوچەكەی تێكەوتووە، بۆ ئەوەش لەگەڵ هێز و لایەنەكان لە هەماهەنگیداین و نامانەوێت وڵاتەكەمان ببێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێكان”.

لەبارەی رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و سەرخستنی هەوڵەكان، سەرۆك بافڵ رایگەیاند، “لە هەوڵەكانمان بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایە بەردەوامین و دەمانەوێت لەسەر بنەمای هاوسەنگی و یەكسانی، هێزێكی نیشتمانیی تۆكمە بونیادبنێین. هەموو ئیرادەیەكیش لەدەرەوەی ئەم نییەتە رەتدەكەینەوە و نامانەوێت بەرژەوەندیی ‌حزبی تێكەڵی ئەم پرسە نەتەوەییە بكرێت”.

لە بەرامبەردا جۆوڵ ڤاوڵ سوپاسی هاوكاری و هەماهەنگییەكانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد لە رێگای دەستپێكردنەوەی ئەرك و چالاكییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و چارەسەركردنی كێشەكانی وەزارەتەكە”.

بابەتی پێشتر

مامۆستایانی ناڕازی: رێگای کردنەوەی خوێندنگەکان فشار و هەڕەشە نییە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندەیەكی باڵای هاوپەیمانان کۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share