بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکانی بۆ مانگی پێنج دیاریکرد.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “ئەمڕۆ يەكشەممە لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان)، کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی پێنج دیاریکرد، کە بریتییە لە (245) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک”.
ئاماژەی بەوەشکرد، نرخەکە بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجیی مۆلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە، دیاریکراوە.
دەشڵێت، هاوكات بۆ ئەو سیتییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدەیە و كارەبای نیشتمانییان نییە، نرخی كیلۆواتیان (229) دینارە.
کارەبای سلێمانی راشیگەیاند، پێویستە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بە نرخەکەوە، بەپێچەوانەوە، ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن، رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.