کۆتایی بە لاهور جەنگی بورهان و هێزە لە یاسا دەرچووەکەی هێنرا

بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدان ئاسایش و ئارامی شاری سلێمانی و دوای رووبەڕووبوونەوەیەکی چەند کاتژمێری لاهور جەنگی بورهان ئەندامانی هێزەکەی دەستگیرکران.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی دۆخی ئارامی، ئاسایش و نانەوەی پشێوی لە شاری سلێمانی و یەکلابوونەوەی ئەو زانیارییانەی لە بەردەست هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بوون بەپێی ماددەی 56 لە یاسای سزادانی عێراقی، لەلایەن دادوەری ئاسایشی سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهور جەنگی بورهان دەرچوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی ناوبراو ئامادەنەبوو خۆی رادەستی یاسا و هێزە ئەمنییەکان بکات، بۆیە پاش رووبەڕووبوونەوەیەکی سەخت، خۆی و بەرپرسی هێزەکەی و چەندین چەکداری هێزەکەی دەستگیرکران و لالەزار بە تەواوی چۆڵکرا.

ئاشکراشیکرد، لەدوای کۆتاییهاتنی رووبەڕووبوونەوەکان و دەستگیرکردنی تۆمەتباران دۆخی سلێمانی بە تەواوی ئارام بووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: دوای هەڵبژاردنەکان گفتوگۆی جددی بۆ بەشدارییەکی بەهێز لە بەغداد دەکەین

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ کردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان، بەشداریی پرۆسەكەی كرد، خۆشحاڵ بوو بەوەی…
زیاتر ببینە

بەشی هەڵسەنگاندن و چاودێریی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی: قسەکانی هێمن هەورامی نوکتەی سیاسین و حسابی لەسەر نییە

بەشی هەڵسەنگاندن و چاودێریی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەڵامی وتەکانی هێمن هەورامی دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، “قسەکانی نوکتەی…
Total
0
Share