توێژینەوەیەک پەیوەندی نێوان کاربۆهیدرات و نەخۆشی شەکرە ئاشکرا دەکات

توێژینەوەیەکی نوێی سویدی ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە پێویست ناکات خۆیان لە هەموو خواردنەکان بەدووربگرن بۆ ئەوەی شەکرەکەیان لە ژێرکۆنترۆڵدا بمێنێتەوە.

بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیەی کە توێژەرانی زانکۆی یۆتۆبۆری سویدی ئەنجامیانداوە، پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکی مامناوەند و کەم کاربۆهیدرات یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکیان هەیە، ئاستی هاوسەنگی شەکر لە خوێنیاندا بپارێزن.

لە میانی توێژینەوەکەدا توێژەران 25 پیاو و 25 ژنیان هەڵبژارد کە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکیان هەبوو، داواشیان لێکردن سیستمێکی خۆراکی پەیڕەوبکەن کە 50٪ی وزەی کاربۆهیدراتەکانی تێدایە یاخود سیستمێکی مامناوەندی کەم کاربۆهیدرات کە 30٪ی وزەی کاربۆهیدراتەکان لەخۆدەگرێت، هاوکات سەرجەمیان تووشی بەرزی ئاستی شەکری خوێن بووبوون و ژەمی ئەنسۆلینیان بەکاردەهێنا.

ئامێرێکی بەردەوامی چاودێری شەکری خوێن بەکارهێنرا بۆ تۆمارکردنی ئاستی خوێن بەلایەنی کەمەوە هەر 15 خولەک جارێک لە ماوەی 16 هەفتەدا، هەروەها توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ئاستی شەکری خوێن گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە چاوەڕییان دەکرد و بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا بە رێژەی 85 خولەک لە رۆژێکدا کەم بووەتەوە.

لە لێدوانێکدا لەسەر توێژینەوەکە، نووسەری سەرەکی و پسپۆڕی خۆراک، سۆفیا ستێرنەر ئیزاکسۆن دەڵێت، “توێژینەوەکە دەریدەخات کە پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکی مامناوەند و کەم کاربۆهیدرات رێژەی شەکری خوێن دادەبەزێنێت، ئەمەش بە سوود دادەنرێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تێکچوونی ئەندامەکانی جەستە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکیان هەیە”.

بابەتی پێشتر

لە دووکانێکی گراند ماجیدی مۆڵی هەولێر ئاگرکەوتەوە

بابەتی دواتر

ساڵی رابردوو بایدن زیاتر لە یەک لەسەر سێی کاتەکانی بە پشوو بەسەربردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share