رووداوێکی هاتوچۆ برینداربوونی دوو کەسی لێکەوتەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی کەلار- خانەقین دوو کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار- خانەقین نزیک گوندی شێرەوەن بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (تۆیۆتا هایلۆکس و شۆفرلێت HHR) دووکەس برینداربوون کە هەردووکیان شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکانن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس بە ئاراستەی قەزای خانەقین رۆیشتوە و ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت HHR بە ئاراستەی کەلار هاتووە و پێکیانداداوە”.

ئاشکراشیکرد، “دوای گەیاندنی بریندارەکان بە نەخۆشخانە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە”.

بابەتی پێشتر

رێبوار محەمەد: ئابوریی سەربەخۆ 112 ملیار دۆلار زیانی بە هەرێم گەیاند

بابەتی دواتر

پسپۆڕێكی نەوت: دزی و تاڵانی لە داهاتی نەوتدا وایکرد یەکێتی هەڵوێست وەربگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share