د. شێركۆ جەودەت ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، رێككەوتنێك كراوە هەرێمی كوردستان داوای 988 ملیار دیناری بۆ مووچە كردووە و بەغداد رەزامەندی دەربڕیوە كە مانگانە 733 ملیار دینار بۆ مووچە بنێرێت.
راشیگەیاند، پرسی مووچە لە ئینفاقی فیعلی جیادەكرێتەوە و چاوەڕواندەكرێت كێشەی مووچەی مووچەخۆران لە مانگی یەكی ئەمساڵدا چارەسەربكرێت و پێشتریش لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی عێراقەوە وردبینی بۆ دۆسیەی فەرمانبەرانی هەرێم كراوە.
شێركۆ جەودەت لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا ئاشكراشیكردووە، ” بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دەبێت رێككەوتنی كۆتایی بكرێت و دەبێت پڕۆژەكە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندبكرێت و ئاراستەی لیژنەی دارایی پەرلەمان بكرێت و دەنگی لەسەر بدرێت ئەو كات دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.