بۆچی تاوەکو ئێستا بڕیاری داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان لە هەولێر جێبەجێنەکراوە؟

هەرچەندە پێشووتر حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی لەبارەی داخستنی پاڵاوگە نایاسایی سووتەمەنییەوە دابوو، بەڵام  دوێنێ لەسەر رێگەی هەولێر – گوێر، دوو کۆگە لە پاڵاوگەیەکی سووتەمەنی تەقینەوە، کە پاڵاوگەکە نایاسایی بوو.

بەپێی زانیارییەکان، لە سنووری هەولێر چەندین پاڵاوگەی نایاسایی هەن کە سەرلەنوێ دەستیان بە کارکردن کردووەتەوە و پابەندنین بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکانەوە، سەرەڕای ئەوەش دروستکردنی پاڵاوگەی نوێ بە شێوازی نایاسایی لە ناوچەکە دەستیپێکردووەتەوە.

ئەمەش پاش ئەوەدێت، کە دوێنێ شەو لەسەر رێگەی گوێر – هەولێر، ئاگر لە پاڵاوگەیەکی سووتەمەنى کەوتەوە، کە دوو کۆگاى گەورەى سووتەمەنى و تانکەرێک سووتان، لەکاتێکدا پاڵاوگەکە مۆڵەتى نەبووە، واتا نایاسایی بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: حاڵەتێکی دیکەی گومانلێکراوی تای خوێنبەربوون لە زاخۆ هەیە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە زاخۆ هەیە کە بەشێوەی سەرەتایی پشتڕاستکراوەتەوە و تووشبووەکە…
Total
0
Share