وێبسایتی هاوکاریی کوردانە کاراکرا

لەپێناو ئاشکراکردنی بڕی ئەو هاوکارییە داراییانەی پێشکەش بە لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و دەوروبەری کراوە، وێبسایتی هاوکاریی کوردانە کاراکرا.

عەتا محەمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی چەمچەماڵ رایگەیاند، لە پێناو پەیڕەوکردنی ئەوپەڕی شەفافیەتدا، لە رێگەی وێبسایتی هاوکاریی کوردانە سەرجەم داتا و زانیاریەکانمان دەخەینە بەردەست راگەیاندنەکان و دامەزراوە رەسمییەکان و خەڵکی کوردستان، تاکو هەمووان وەک چۆن بەشداربوون لە پشتیوانی زەرەرمەندانی لافاوەکە، ئاوهاش ببینن کە هاوکارییە داراییەکانیان چۆن تۆماردەکرێت و چۆن خەرجیشدەکرێت بۆ خەڵکی چەمچەماڵ.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە وێبسایتەکەدا سەرجەم داتاکانی بەخشینی کۆمپانیا بەخشەرەکان و هاوڵاتییانی کوردستان و کەمپینی شار و شارۆچکەکان لەخۆ دەگرێت، 24 کاتژمێر و سات بە ساتی هاتنی هەر بڕە پارەیەک بۆ سەر هەژماری بانکییەکانی (کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی چەمچەماڵ) لە بانکی چەرموو و بانکی جیهان نوێدەکرێتەوە.

 

زیانلێکەوتوانی چەمچەماڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: تەوتین و هەژماری من جیاوازە و لە تەوتیندا راستەوخۆ مووچە بۆ فەرمانبەران دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تەوتین و هەژماری من جیاوازە و لە تەوتیندا راستەوخۆ مووچە بۆ فەرمانبەران دەنێردرێت…
زیاتر ببینە

زانكۆی سلێمانى خوێندكاران ئاگادارده‌كاته‌وه‌

زانكۆی سلێمانى خوێندكاران ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕۆژى شه‌ممه‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانیان ده‌كرێنه‌وه‌. له‌ ئاگادارییه‌كدا زانكۆی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه‌، خوێندکارانی کۆلێجە پزیشکییەکان…
Total
0
Share