لە سنووری قەزای قەرەداغ هاوڵاتییەك کە سەرقاڵی بڕینەوەی داری سروشتی بووە دەستگیرکرا .
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، “مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی قەرەداغ دەرچوون بۆ گوندی چەمی سمۆرە لە سنووری قەرەداغ ، هاوڵاتییەکیان بەدیکرد کە سەرقاڵی بڕینەوەی داری سروشتییە”.
باس لەوەش کراوە، “لە ئەنجامدا لە لایەن مەفرەزەی ناوبراو هاوڵاتییەکە دەستگیرکرا، هاوکات دەستبەسەر ژمارەیەك داری بڕاوە دا گیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخرا و رادەستی دادوەر کرا بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی”.