بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆك رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر سنووری قەزای ئاكرێ 7 كەس برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆك كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەهۆی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێل لە سنووری قەزای ئاكرێ 7 كەس برینداربوون.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای رووداوەكە بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تیمەكانی هاتوچۆ هێڵكارییان بۆ رووداوەكە دەستپێكردووە.