دەست بە دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان دەکرێت

مووچەی لیوا هاوبەشەكان ئامادەكراوە و بڕیارە لە دوو رۆژی ئایندەدا دەست بە دابەشكردنی بكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانانەوە بڕە پارەی پێویست بۆ مووچەی لیوا هاوبەشەكان رەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە كراوە.

پارەكە تایبەتە بە مووچەی مانگی ئاب و چاوەڕوان دەكرێت دووسبەی دووشەممە یان سێشەممە دەست بە دابەشكردنی بكرێت.

سەبارەت بە مووچەخۆرانی دیكەی هەرێم، سەرەڕای تێپەڕبوونی هەردوو مانگی حەوت و هەشت، تائێستا مووچەی مانگی تەمموز دابەشنەكراوە و هیچ ئاسۆیەكیش لەبارەی دابەشكردنی بەمزوانە لەئارادانییە.

بۆ دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم زیاتر لە 900 ملیار دینار پێویستە، بەڵام سەرەتای مانگی رابردوو حكومەتی ناوەند تەنها 598 ملیار دیناری رەوانەكرد.

بەهۆی سیاسەتی تاكڕەوانە و هەڵەی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی حكومەت، هەرێمی كوردستان لە بەردەم مەترسیی گەورەدایە و تادێت پێگەی هەرێم روو لە لاوازی دەكات.

هاوڵاتییان و مووچەخۆران سەرەڕای ئەوەی مووچەی مانگانەیان پێنادرێت، باج، رسومات و كرێی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی وەك كارەبایان لەسەر زیادكراوە. لە بەرامبەریشدا كەسانی ناڕازی بە بیانووی جیاجیا رووبەڕووی گرتن و ئەشكەنجە دەكرێنەوە.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا دوو یاریزانە نوێیەکەى بە ڕاگەیاندنەکان ناساند

بابەتی دواتر

ئاگاتان لە بازاڕی گواستنەوەى پاریسە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی مەولودەوە: پەیامی مرۆڤدۆستانە و ئاشتیخوازانە بكەینە بنەمای كاركردن

سەرۆكی یەكێتی هیوادەخوازێت پەیامی مرۆڤدۆستانە و ئاشتیخوازانەی پەیامبەری ئیسلام بكرێتە بنەمای كاركردن. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share