كەمێك پێش ئێستا بۆردومانی چیای جاسووسان لە لە بناری قەندیل كراوە و بۆردومانەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومانی چیای جاسووسان لە لە بناری قەندیل كراوە و ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانانە بە ئاسمانی رانیە، قەڵادزێ و ناحیەی ژاراوە دەسووڕێنەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، بۆردومانەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی ئەو سنوورە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.