قوباد تاڵەبانی دەستپێشخەریی شاری زیرەك لە سلێمانی دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە
سلێمانی دەبێتە شارێكی زیرەك smart suli
لە دەستپێشخەرییەكدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، یەكەمین چالاكی پلاتفۆرمی (SMARTSULI) سمارت سولی لە شاری سلێمانی رادەگەیەنێت.
پلاتفۆڕمی سمارت سولی دەستپێشخەرییەكی نوێی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی شار لەپێناو باشتر خزمەتكردنی هاوڵاتییان لە رێگای بەیەكەوە كاركردن و چارەسەرە زیرەكەكان و داتا و تەكنەلۆژیای زیرەك و بەستنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكان بەیەكەوە كە سلێمانی دەكاتە شارێكی پێشەنگ لە داهێنان لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق.
بڕیارە سبەی یەكشەممە، هاكاسۆنی پلاتفۆرمی سمارت سولی (Smart suli city solutions Hakathon ) لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، كە تێیدا چەندین تێبینی و پێشنیاز بۆ پەرەپێدانی كەرتی تایبەت و داتا و زانیارییەكان و دەوڵەمەندتركردنی پلاتفۆرمی سمارت سولی دەخرێنەڕوو.