پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەستی لەکارکێشایەوە

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی گۆڕان شایان کاکە ساڵح عەسکەری کەمێک پێش ئێستا دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پەرلەمانتاری ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکدا شایان کاکە ساڵح عەسکەری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ئاشکرایکرد، دەستی لەکاری پەرلەمانتاری کێشاوەتەوە لە پەیامەکەیدا هاتووە، ” یاداشتی دەست لەکارکێشانەوەم لە ئەرکی پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان/فراکسیۆنی گۆڕان نارد بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان”

ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە تا ئەو کاتەی یاداشتی دەست لەکارکێشانەوەکەی دەخرێتە بەرنامەی کاری نزیکترین دانیشتنی پەرلەمان و دەنگی لەسەر دەدرێت، ھەر ئەندامی پەرلەمانە، شایان عەسکەری لەهەمانکاتدا خانەنشینیی ڕەتکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆن: هەر لایەنێک بانگەشەی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردن بکات سزادەدرێت

بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، هەر لایەنێک بانگەشەی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردن بکات سزادەدرێت ئامانج عەزیز، بەرپرسی…
Total
0
Share