دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو تیرۆریست رادەگەیەنێت

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لە دوو ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوودا، لە دەوروبەری سلێمانی توانییان دوو تیرۆریست دەستگیربکەن.

لە راگەیەندراوێکدا، دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، لە ماوەی 12 تا 16ی 2025/2، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان، توانییان دوو تیرۆریست لە دەوروبەری شاری سلێمانی دەستگیربکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیرۆریستان بەمەبەستی خۆڕێکخستنەوە روویان لە دەوروبەری شاری سلێمانی کردبوو، لە رابردوودا چەندین خولی شەرعی و سەربازییان بینیوە.

دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (2)ی تیرۆر راگیراون و رووبەڕووی یاسا کرانەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: دۆخی شەنگال ئارامە و “كۆتایی بە زیادەڕۆییەكان ‏هێنراوە”‏

دوای سەردانی بەرپرسە سەربازییەكانی عێراق بۆ شەنگال، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دڵنیایی لە ئارامیی دۆخی قەزاكە دەدات. ئەمڕۆ شاندێکی…
Total
0
Share