رووداوێكی تەقینی غازی ماڵان قوربانی و رووخانی خانووی لێكەوتەوە

بەهۆی تەقینی بوتڵێكی غازی ماڵان لە كەركوك دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.

رووداوەکە ئەمڕۆ لە دەوروبەری قەزای حەویجەی باشووری رۆژئاوای کەرکوک بووە، بوتڵی غازی ماڵەکە غازی لێڕۆیشتووە و بەوهۆیەوە تەقیوەتەوە و لە ئاكامیدا سەقف و بەشێكی خانووەکە داڕماوە.

هەر بەهۆی رووداوەكەوە دوو منداڵی كچی تەمەن 10 بۆ 12 ساڵان گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی هەندێك لە سەرچاوەكان دایكی منداڵەكانیش بووەتە قوربانی، بەڵام هێشتا بەتەواوی پشتڕاست نەكراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بکوژی شۆفێرەکەی پەرلەمانى كوردستان دەستگیرکرا

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی شۆفێرەکەی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “پاش ڕووداوی…
Total
0
Share