لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە سنووری هەڵەبجە ناوچەی تەوێڵە زۆرترین بارانی لێ باریوە

بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی سنووری هەڵەبجە بڵاوکرایەوە و تا ئێستا کۆی گشتیی بارانبارین لەو سنوورە زیاترە لە 217 ملیمەتر.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەڵەبجە بڕی بارانبارینی لە سنووری پارێزگاکە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە لە ناوەندی پارێزگاکە بڕی 3.5 ملیمەتر باران باریوە و کۆی گشتیی بارانبارین تا ئێستا 217.1 ملیمەترە لە کاتێکدا ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە 138.9 ملیمەتر باران باریبوو.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە تەوێڵە 12.4، بیارە 8.4، خورماڵ 7 و سیروان 1.7 ملیمەتر باران باریوە و کۆی گشتیی بارانبارینی ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە لەو ناوچانە زیادیکردووە.

بابەتی پێشتر

ئاماری قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ژاپۆن بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

رووداوێكی تەقینی غازی ماڵان قوربانی و رووخانی خانووی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share