بەیانی ئەمڕۆ، لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینێکی کەمی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بووە 153 هەزار و 200 دینار.
ئەمڕۆ شەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی نزیکەی 300 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک دابەزی، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە، لەدوای هێرشەکەی بەغداد، نرخی دۆلار نزیکەی هەزار دینار بەرزبووەوە و گەیشتە 153 هەزار و 500 دینار.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراقی، خستنەڕووی دۆلاری نابێت، بۆیە پێشبینی دەکرێت نرخی دۆلار بەجێگیری بمێنێتەوە و گۆڕانی بەرچاو بەخۆیەوە نەبینێت.