پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی لە شاری بەغداد راگەیاند کە لە کەرکوک 90 ملیۆن دیناری لە بازرگانێک دزیبوو.
فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، دوای دزینی بڕی 90 ملیۆن دینار لە بازرگانێک لە نزیک هۆتێل قەسری کەرکوک، هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوەکە دەستیپێکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، خولەک بە خولەک چاودێری شوێنی تاوانبار کرا تا دەرچوونی لە پارێزگاکە، دواتر بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی بەغداد توانرا لە بەغداد دەستگیربکرێت و رەوانەی شاری کەرکوک بکرێتەوە.