حزبوڵای عێراقی: ئەمڕۆ ناچینە ناو باڵیۆزخانەی شەڕ

هەزاران کەس لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی و حزبوڵای عێراقی ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی کانونی دووەم لە مەیدانی تەحریر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بۆ ساڵیادی کوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، حزبوڵای عێراقی ڕەتیدەکاتەوە ئەمڕۆ بچنە ناو باڵیۆزخانەی شەڕ (باڵیۆزخانەی ئەمریکا).

لە حزبوڵای عێراقی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ناچینە ناو باڵیۆزخانەی ئەمریکا و حکومەتیش ناڕوخێنین کاتێکی زۆرمان لەبەردەستدایە بۆ ئەوە.

لەکاتێکدا حکومەتی عێراق هەوڵدەدات کۆنترۆڵی چەکە نایاساییەکان بکات لە وڵات و وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە هەفتەی رابردوودا ڕایگەیاند کە زانیارییان هەیە پلانی گەورە هەیە بۆ هێرش کردنە سەر پێگە گرنگەکان لە بەغداد، دوای ئەوەی لانیکەم لە دوو هەفتەی ڕابردوودا دەیان موشەک و کاتیۆشا ناوچەی سەوزیان کردە ئامانج، ئەمڕۆ کەتیبەکانی حزبوڵا ڕایانگەیاند دەست لە هیچ کەس و شوێنێک نادەن و کاتیان لەپێشە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەبو حسێن حەمیداوی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی حزبوڵا ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ ناچینە ناو باڵیۆزخانەی شەڕ (باڵیۆزخانەی ئەمریکا)، بەنیازیش نین ئەمڕۆ ئەم حکومەتەی عێراق بڕوخێنین”.

وتیشی، “چەکەکانمان لەژێر کۆنترۆڵدایە و لە باشترین و پێشکەوتوترین سوپا و دامەزراوە جیهانییەکان ڕێکخراوترە، بە ڕێگەپێدراوترین و ژیرمەندانەترین شێوە ڕێکخراون، چاوپۆشی لە کەسیش ناکەین دەست بۆ چەکەکانمان ببات”.

ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر کوژرانی قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبو مەهدی موهەندیس، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی تێدەپەڕێت کە لە ‌هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکادا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەکاتی چوونیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کرانە ئامانج و کوژران.   

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. خشته‌ی كاركردنی موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كان دەگۆڕدرێت

بابەتی دواتر

ڕاپەرین.. زۆرترین گیان لەدەستدانی بەهۆی ڕوداوەكانی هاتوچۆوە بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share